کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسناوی دووهه‌مین كاسبكاری گیانبه‌ختكردوو له‌ مهاباد

ئاشكرابوونی ناسناوی دووهه‌مین كاسبكاری گیانبه‌ختكردوو له‌ مهاباد

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ڕووداوی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، كاسبكارێكی دیكه‌ش گیانی به‌ختكردووه‌ كه‌ ناوی بریتیه‌: “كاوه‌ سه‌یدئیبراهیمی”.

ڕۆژی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ مێحوه‌ری مهاباد بۆ میاندووئاو ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌گه‌ڕا و ئاوری گرت. له‌و ڕووداوه‌دا دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی “عرفانی عرفانی” و “كاوه‌ سه‌ید ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز گیانیان به‌خت كردووه‌.