ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، منداڵێکی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ، بە ناوی “هەمزە بەرزگەر”، بە تاوانی دەربڕینی خۆشی دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا.
دوای شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، چەند منداڵێک لە لایەن ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.پێشتر ناسنامەی دوو منداڵی دیکەی خەڵکی ئه‌و شاره بە ناوەکانی “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ ساڵ و “محەممەد یوسفی” تەمەن ١٧ ساڵ پشتڕاست کرابۆوە. ئەم منداڵانە دوای ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.