به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی كوردكوی به‌ناوی “ستایش شه‌ریفی نیا” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌شداری كردبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ستایش شه‌ریفی نیا” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كوردكوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و پاش ئازادبوونی له ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار دا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكردووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌دستدانی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌خۆشی ڕابگه‌ینن.