کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌ك له‌ شیراز

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌ك له‌ شیراز 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی به‌شی ددان پزیشكی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز به‌ناوی “غه‌زه‌ڵ ئه‌میری” له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكردووه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “غه‌زه‌ڵ ئه‌میری” له‌ به‌رواری ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری شیراز دا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و كاتێك ده‌گه‌رێتوه‌ بۆ ماڵ باری ته‌ندرووستی تێك ئه‌چێت و ڕۆژێك دواتر ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و بنه‌ماڵه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌یان نه‌خۆشی ڕابگه‌ینن و ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌رخۆشی بۆ بگرن.