ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار ناسنامه‌می گیانبه‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ناوی “مریه‌م ئیسماعیل زاده” خه‌ڵكی شاری تاران ئاشكرا كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مریه‌م ئیسماعیل زاده” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی تاران بووه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له به‌رواری ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ته‌ك تیرئهندازهكانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به سێ فیشه‌ك پێكراوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ١٩ ملیۆن تمه‌نیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و گوشاریان خستۆته سه‌ریان كه به خه‌ڵك بڵێن له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگه‌ی نه‌داوه ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن و ته‌رمه‌كه‌ی له بێده‌نگییه‌كی ته‌واو دا نێژراوه.