شه‌وی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاری سنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادانی لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوو و چوار هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌ران گیانیان به‌ختكرد و زیاتر له ٤٠ كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی گیانبه‌ختكردووانی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری سنه بریتین له: “داریووش(سیاوه‌ش) عه‌لیزاده“، “په‌یمان منبه‌ری” و “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و ناسنامه‌ی كه‌سی چواره‌م بریتیه له “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ته‌قته‌قان“، جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی برینداره‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه.