کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی هاووڵاتیه‌كی كوژراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی هاووڵاتیه‌كی كوژراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “مورته‌زا ساسولی” كه‌ له‌مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی كرێكاری سه‌ردانی به‌نده‌رعه‌باسی كردبوو به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامیه‌كانه‌وه‌ دراوته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

“مورته‌زا ساسولی” له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی كرێكاری كردن سه‌ردانی شاری به‌نده‌رعه‌باسی كردبوو به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و هۆكارێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامیه‌كانه‌وه‌ دراوه‌ته‌‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌ و پاش ٤٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له ‌نه‌خۆشخانه‌ی كرمان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه