له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسنامه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی دیگه‌ی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی تاران و ئه‌هواز به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د گوده‌رزی” و “دونیا فه‌رهادی” كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردبوو ئاشكرا كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌حمه‌د گوده‌رزی” وه‌رزشكار و خه‌ڵكی برووجرده و له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆماوه‌ی ٢٣ ڕۆژ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختدا بوو و دواجار ته‌رمه‌كه‌یان له حاڵێكدا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارێكی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز و خه‌ڵكی شاری ئیزه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندرابوو، ته‌رمی ئه‌شكه‌نجه دراوی له‌كه‌نار چۆمی كاروون دوزرایه‌وه.