ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناسنامه‌ی دوو كه‌س له گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “حسێن جه‌زی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له شاری تاران و “مێهرگان زهحمهتكهش” له شاری ڕه‌شت ئاشكرا بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن جه‌زی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری تاران و به‌ندكراو له‌زیندانی ئێڤین بوو كه له ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌و زیندانه به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها “مێهرگان زهحمهتكهش” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ڕه‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم پێكراوه و گیانی به‌ختكردووه.