شه‌وی دووشەمە ۲۸‌ی مانگی خەرمانان، لەدرێژه‌ی خۆپیشاندانەکانی خه‌ڵك لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتی بەناوەکانی “فەره‌یدوون مه‌حموودی” خەڵکی شاری سەقز و “ڕەزا لوتفی” خەڵکی “دێولان” و “ڕه‌وشه‌نا ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی مهاباد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه له كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی بریندارببوون و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قوڵی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی زانیارییه‌كان بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانه‌وه، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “فەرەیدوون مەحموودی” و “موحسین محەممەدی” دوو كه‌س له كوژراوه‌كانی سه‌قز شەوانە و بە نهێنی بەڕێوە چوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “ئێحسان غه‌فووری” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه كراوه.