به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كرماشان له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به‌لانیكه‌م ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر سێ كچی خوێندكار و ژنانی به‌سیجی ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كیان بووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌سیجی خواهه‌رانی كرماشان ده‌وری سه‌ره‌كییان له شناسایی و ڕفاندنی كچانی خۆپێشانده‌ر له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”دا بووه، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی كچی زانكۆی ڕازی كرماشان. له نێوان ژنانی به‌سیجی دا، “میترا جه‌ههانگیری” به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای سیتادی ڕیفاهی زانكۆی ڕازی كرماشان و ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی حیزبی مۆئته‌لفه‌ی ئیسلامی له پارێزگای كرماشان، سه‌ره‌كی ترین كه‌س بووه كه به‌دوی كچانی ناڕازی دا كه‌وتووه و به یارمه‌تی هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ریانی كردووه. له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی كرماشان، میترا جه‌هانگیری هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٣٠ به‌كرێگیراوی به‌سیجی دیكه له خوابگای كچانه‌ی كه‌وسه‌ر جێگیر كرابوون و كچانی خوێندكاریان ڕاده‌ستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كردووه.
