پاش هاككردنی حیسابه بانكییه‌كانی بانكی سپه ده‌ركه‌وتووه كه كوڕی مه‌كارم شیرازی مه‌رجه‌عی دینی شیعه‌كان وسوڵتانی شه‌كه‌ری ئێران، ٧٨ ملیارد تمه‌ن پاره‌ی له نێو حیسابه‌كه‌ی دا ڕاگرتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێناوه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌مه ته‌نیا یه‌كێك له حیسابه بانكییه‌كانی كوڕی مه‌كارم شیرازییه و ڕه‌نگه ئه‌و بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه سه‌دان ملیارد تمه‌ن پاره‌یان له بانكه‌كانی دیكه كۆكردبێته‌وه. تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به‌پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، ٨ ده‌هه‌كی كۆمه‌ڵگا له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ماده خۆراكییه‌كان ٧٠٠٪ گران بووه.