له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌و قالب و چوارچێوانه‌ی كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، له به‌رامبه‌ر باروودۆخی زاڵ دا، ده‌یانخسته به‌رده‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی به‌فرانباری ٩٦ و كۆتایی زاڵێتیی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، قابیلی پێش بینی بوو كه ڕیزبه‌ندیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریش بگۆڕێ. هه‌روه‌ها پێش بینی ده‌كرا كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا، ڕۆڵی ڕێبه‌ریی ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كانی سه‌ربه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و جه‌ریانی وه‌ك “سازمانی ته‌حكیمی وه‌حده‌ت“یش كۆتایی پێبێت و به‌ستێنێكی له‌بارتر بۆ گه‌شه‌ی ئاراسته‌ی ڕادیكاڵ و سۆسیالیستیی، له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا، بخوڵقێ. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی خوێندكاران له دیفاع له خواست و موتالباتی كرێكاران و موعه‌لیمان و به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشمی “نان كار ئازادی، ئیداره‌ی شۆرایی“، “ڕۆڵه‌ی كرێكارانین، پشتیوانی ئه‌وانین“، “خوێندكار، كرێكار، موعه‌لیم، یه‌كگرتن یه‌كگرتن“، “خوێندكار وشیاره، هاوڕێی كرێكاره”، “خوێندكاران، پشتیوانی زه‌حمه‌تكێشان“، به ڕوونی هه‌ڵوێستی چینایه‌تیی ئاراسته‌ی سۆسیالیستیی ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییان نیشان دا. ساڵی ڕابردوو كاتێك خامنه‌یی جه‌لاد له پێنجه‌مین ڕۆژی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری دا ڕایگه‌یاند كه: “دۆستان و دوژمنانی ئێمه، باش بزانن كه له بواری نیزامی و سیاسی و ئه‌منییه‌وه، پاشه‌كشه‌مان به دوژمن كرد“، له‌ڕاستیدا، ئه‌وه “هاواری سه‌ركه‌وتن” له شه‌ڕێك دا بوو كه به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری، له له‌شكری هه‌ژارانی شار، لاوانی بێكاری ئه‌م هاووڵاتییه په‌راوێزخراوانه پێكهاتبوو و ئه‌وان نه سهنگهرێكیان هه‌بوو و نه چه‌كێكیان به‌ده‌سته‌وه بوو.
خوێندكاران له ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زدا به ده‌نگێكی ڕه‌ساوه وڵامی ئه‌و بێشه‌رمییه‌ی خامنه‌ییان داوه و ڕایانگه‌یاند كه له خوێنی گیان به‌خت كردووانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خۆش نابن و ڕێگایان درێژه پێده‌ده‌ن. بزووتنه‌ویه خوێندكاری ناوی گیان به‌خت كردووانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ی خسته ناو لیستی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای شۆڕش. هه‌مووی ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن كه كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان و ڕیزبه‌ندیی سیاسیی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، تا چ ڕاده‌یه‌ك له كه‌ش و هه‌وای گشتیی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، كاریگه‌ری وه‌رده‌گرێ.
بێگومان، ئه‌م گۆڕانكاریانه یه‌ك شه‌وه ڕوویان نه‌دا. له مانگی پووشیهڕی ساڵی ١٣٧٨ كه ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاری له ئاست داخرانی ڕۆژنامه “سه‌لام” ده‌ستیپێكرد و هاوده‌ستیی ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی له‌گه‌ڵ سپا و به‌یتی ڕێبه‌ری له هێرش كردنه‌سه‌ر خوێندكاران بوو به هۆی دابڕانی به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و “سازمانی ته‌حكیمی وه‌حده‌ت“، پتر له ٢٠ ساڵ تێپه‌ڕ بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌خێرایی داخوازیی سیاسیی و ڕادیكاڵی كرده سه‌رچه‌شنی خه‌باتی خۆی و ئه‌م گۆڕانكارییه بوو به به‌ستێنی به‌هێزكردنی ئاراسته‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی له‌ناو خوێندكارانی پاش “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی“.
كۆمه‌ڵی به‌نیسبه‌ت به‌رینی خوێندكارانی چه‌پی ڕادیكاڵی پێكهاتوو له ئاراسته جۆراوجۆره سیاسیه‌كان، له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی ٨٠دا چالاكیی خۆیان زیاتر له‌ناو بڵاوكراوه جۆراوجۆره خوێندكارییه‌كان و له هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ژنان، له به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و ٨ی مارس دا، چڕ كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه تازهپێگرتوویه به‌هۆی بێ ئه‌زموونی، چالاكیی هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو و هێندێك هه‌ڵه‌ی دیكه، زۆر زوو، به‌ر له‌وه‌یكه ببێته پایه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا، سه‌ركوت كرا. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران پاش سه‌ركوتی ئاراسته‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی، له ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠دا، زیاتر به‌ره‌و داخوازیی پیشه‌یی ڕۆیشت. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو كه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ڕووحانی و درێژه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالی، شه‌پۆلێكی نوێ له خسووسی سازی و كالایی كردنی فێركاریی باڵا و هێنانه خواره‌وه‌ی بوودجه‌ی زانكۆ ده‌وڵه‌تیه‌كان و خزمه‌تگوزاریی ڕێفاهی، ده‌ستیپێكردبوو. له‌و باروودۆخه‌دا، زه‌رووره‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خسووسی سازی و كاڵایی كردنی فێركاریی باڵا، تێكشكاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی زاڵ به‌سه‌ر زانكۆكان، هه‌ر هه‌مووی له گره‌وی ئه‌وه‌دا بوو كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له خه‌باتی پیشه‌یی تێپه‌ڕێت و هێنانه‌گۆڕی خواستی سیاسی و دیمۆكراتیك بكاته ئاڵای خه‌باته‌كه‌ی. به‌شداریی به‌رچاوی خوێندكاران له ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی به‌فرانباری ٩٦ و ئاخێزی ٩٨ی ساڵی ڕابردوو و هه‌وڵی چالاكانی بۆ په‌یوه‌ند دانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئاسۆی ڕزگاری به‌خشی خۆی دیتۆته‌وه و له پێگه و ڕۆڵی مێژوویی خۆی ئاگادار بووه‌ته‌وه.
كۆمۆنیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، له باروودۆخێكدا كه كۆمه‌ڵگای ئێران ئاماده‌ی ئاخێزی مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشه و گۆڕه‌پانیی سیاسیی كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و لایه‌ك هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ كه ببێته دیمه‌نی نه‌به‌ردی ئالتێرناتیوهكان، پێویسته بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و فێكریی به‌هێز له‌ده‌وری دیفاع له ئامانج و ئالتێرناتیوی سۆسیالیستی بخه‌نه ده‌ستووری كاریانه‌وه. یه‌كه‌م، له بواری تهبیلیغی جیهانی بینیی سۆسیالیستی و دیفاع له ئیعتباره زانستییه‌كه‌ی، یارمه‌تیده‌ری به‌هێزتر كردنی وتاری سۆسیالیستی بن له ئاست كۆمه‌ڵگادا. دووهه‌م، له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیبڕالیسمی بورژوایی ئێران كه یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانی ماركسیستهكانه له شه‌ڕی ئیدئۆلۆژیكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌ور و نه‌خشی خۆی بنوێنێ. دانه به‌ڕ ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی لیبرالیسم و لابردنی به‌ربه‌سته زه‌ینییه‌كانی پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقیی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌توانێ گه‌وره‌ترین خزمه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی سۆسیالیستی ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری بێت.
له باروودۆخێكدا كه به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌نه و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، ژنانی لاو پێكیدێنن، ئاشكرایه كه ته‌وه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ بزووتنهنهوهی خوێندكاری یه‌كجار گرینگن و پێویسته پۆتانسیه‌لی باڵای ناڕه‌زایه‌تیی ژنان له زانكۆكان، بكه‌وێته خزمه‌ت به‌هێز كردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. كه‌وابوو پێویسته به‌شی ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، به‌شێك له هێزی خۆی به‌شێوه‌ی لێهاتوو و سیستماتیك بخاته خزمه‌ت ته‌وه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ژنان و یارمه‌تیده‌ری به‌هێز كردنی جه‌مسه‌ری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و ڕادیكاڵی ناو بزووتنه‌وه‌ی ژنان، هێنانه مه‌یدانی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی ڕاست و لیبڕال، بێت.
ڕه‌خنه‌گرتنی ڕیشه‌یی له ناسیۆنالیسم و شۆوینیسمی ئێرانی و ئاراسته‌ی ناسیۆنالیستی ناو خوێندكارانی سه‌ربه نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان، ئه‌ركێكی میحوه‌ریی دیكه‌ی سۆسیالیسته‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییه. نابێ ڕێگه بدرێت كه په‌ره‌گرتنی ئه‌م ئاراستانه، زه‌ربه له خه‌باتی سیاسی و دیمۆكراتیكی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری بدات. له‌م بواره‌دا دیفاع له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان و هێنانه‌گۆڕ و ته‌بلیغی په‌یگیرانه‌ی ئالتێرناتیو و ڕێگاچاره‌ی سۆسیالیستی له‌پێناو كۆتایی هێنان به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كجار گرینگه.