ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی گەلاوێژ، “ئەسکەندەر لوتفی”، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سنفی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سنفی موعه‌لیمانی “کوردستان – مەریوان”، پاش ١٠٨ ڕۆژ به‌ندكران بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمه‌نی ئازادکرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، “ئەسکەندەر لوتفی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی سنهكرابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، لەناڕهزایهتی بهدهستبهسهركرانی نایاسایی و نادیاری چاره‌نووسی ده‌ستی به مانگرتنی وشك كردبوو. پاش تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە “ئەسکەندەر لوتفی” بۆ گرتووخانه‌ی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ بەندی گشتیی ئەو زیندانە، ڕاگوێزرابوو.