کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازار و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێکی دیكه‌ لە سنووری نەوسوود

ئازار و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێکی دیكه‌ لە سنووری نەوسوود211

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەزا عەبدوڵڵاهی” خەڵکی گوندی “تاوەگوزی” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنووری نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەكانی ڕژیم پاش دەسبەسەرکردنی ئەو کۆڵبەرە، بە قۆنداخی چەک ئازار و ئەشکەنجەیان داوە و سەریان شکاندووە و سووكایه‌تیان پێكردووه‌. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژیش، کۆڵبەرێک بە ناوی “موبین حوسێنی” ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن و خەڵکی گوندی “دووریسانـ”ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمه‌وه‌ بریندار کرا.