کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازاری منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له‌ ناوه‌ندێكی پشتیوانی له‌ منداڵانی ‌تاران

ئازاری منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له‌ ناوه‌ندێكی پشتیوانی له‌ منداڵانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد، ٢٤ منداڵی ڕاگیراو له‌ ناوه‌ندێكی پشتیوانی له‌ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له‌ شاری تاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كه‌ هه‌موویان ته‌له‌به‌ی حه‌وزه‌ی ئاخوندین به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، ١٢ منداڵی بچووك له‌ ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌م و ١٢ منداڵی گه‌وره‌تر له‌ ته‌به‌قه‌ی دووهه‌می ناوه‌ندی “زه‌نجیره‌ی مێهری ماندگار” له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاخوندی ئه‌و ناوه‌نده‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ بێبه‌ش كردنی منداڵان له‌ خۆراك، لێدان و سوتاندنیان به‌ ئوتوو و ڕاگیرانیان له‌ حه‌مامی پڕ له‌ پیسی و بونه‌وه‌ر كراوه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان به‌ دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بێهزیستیه‌وه‌ له‌سه‌ر كار لابرا.