حیسابی توئیتری كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامان كه پێداگری له‌سه‌ر مافی كه‌م ئه‌ندامان ئه‌كات، هه‌واڵی ئازاری سێكسی ٣ كچی كه‌م ئه‌ندامی له لایه‌ن كارمه‌ندانی یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی بێهزیستی شاری ورمێ پشت ڕاست كرده‌وه.
كه‌مپه‌ینی پێداگری له مافی كه‌م ئه‌ندامان ڕایگه‌یاندووه كه چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه له لایه‌ن دادستانی و ئیداره‌ی بێهزیستی شاری ورمێ به ئه‌نقه‌ست په‌رده‌پۆش كراوه و خوازیاری ڕوون كردنه‌وه و محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه بوو. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتر و له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له شاری كه‌ره‌ج، دادوه‌ری یه‌كێك له دادگاكانی ئه‌و شاره به هاوكاری ئیداره‌ی بێهزیستی، كچانی ته‌مه‌ن سه‌رووی ٧ ساڵی بۆ فرۆش و هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداوی ده‌كرد. شایانی باسه كه “خانه‌ی هیدایه‌تی ئیسلامی” یا هه‌مان ناوه‌ندی خه‌یریه‌ی “گۆلی یاس”، ناوه‌ندێكی خسووسی سه‌ر به بۆنیادی “نوور” بوو كه به سه‌دان ڕاپۆرتی چه‌وساندنه‌وه، ڕفاندن، مۆعتاد كردن و كرین و فرۆشتنی كچانی به هاوكاری دادگای كه‌ره‌ج و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای ڕژیم، له‌سه‌ر تۆمار كراوه و ئه‌و ڕاپۆرته له لایه‌ن یه‌كێك له كچانی ڕزگار بووی ئه‌و ناوه‌نده بڵاو بۆته‌وه.