به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌یه‌كی كوڕانه‌ی شاری ڕه‌ی، له ژێر ناوی سزادانی سه‌ربازی ده‌یان قوتابی به شێوه‌ی وه‌حشیانه ئازار داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، موعه‌لیمی قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی شاری ڕه‌ی قوتابیانی بردووه‌ته نێو نه‌مازخانه‌ی مه‌دره‌سه و ده‌یان قوتابی به شێوه‌ی جه‌سته‌یی و جنسی ئازار داوه. سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان بووه‌ته هۆی ده‌ركردنی ئه‌و موعه‌لیمه، به‌ڵام كه‌س و كاری قوربانیان داوای دابینكردنی ئه‌منیه‌ت له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: منداڵه‌كانیان تووشی داڕمانی ده‌روونی بوون و پێویستیان به ده‌رمان هه‌یه. چالاكانی مه‌دنی ده‌ڵێن: سیسته‌می ناكارامه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕژیم و نه‌بوونی ئیمكانات بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له خوێندن و ٦٢٣ هه‌زار قوتابی توانای خوێندن و نووسینیان نییه.