کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاری جنسی “نازیلا مه‌عرووفیان” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا

ئازاری جنسی نازیلا مه‌عرووفیان له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا 3

“نازیلا مەعرووفیان” ڕۆژنامەنوسی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، لە فایلێکی دەنگیدا کە لە زیندانەوە بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، باسی ده‌ستدرێژی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ری لە کاتی دەستبەسەرکردن و مانگرتن لە خواردنی کردووه‌.

نازیلا له‌و فایلە دەنگییەدا دەڵێت: “لە خراپترین دۆخدا هێرشیان دەکردە سەرم”. لەم فایلە دەنگییەدا مانگرتنی خۆی بۆ پشتیوانی له‌ هەموو ئەو ژنانە ناو برد کە له‌لایه‌ن حکوومەتی ئیسلامییەوە ئازار دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “نازیلا مەعرووفیان” ساڵی ڕابردوو چەند جار به‌ بیانووی دیدار لەگەڵ باوکی “ژینا ئەمینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕەوانەی زیندان کرا، ناوبراو ڕۆژێک پێش دوایین به‌ندكرانی، لە پۆستێکدا له‌ ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆی له‌ تویته‌ر، کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی یەراحی” نیشاندا و پشتگیری له‌و هه‌ونه‌رمه‌نده‌ كرد.