به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕه‌زا ڕۆسته‌می به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی زیندانی مه‌ریوان له ڕێگه‌ی گوشارهێنان و بێڕێزییه‌وه به‌ندكراوانی سیاسی ئه‌شكه‌نجه ئه‌دات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕه‌زا ڕۆسته‌می به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه داوای مه‌ره‌خه‌سی یان كاركردنیان كردووه، ناچار به خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌ندكراوێك بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كات ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌بێته‌وه.