کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

ئازاری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی ده‌ ڕۆژه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ئاسته‌نگییه‌كی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی بۆكان درووست كردووه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن دایكانی دادخواز سه‌ردانی مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌رپرسی گۆڕستانی بۆكان كه‌سێكی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌ و له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كان، وێنه‌ و گرته ویدیۆیان لێ هه‌ڵ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ هاتووچۆوه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان. وێڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم درووستیان كردووه‌، دایكانی دادخواز یه‌كگرتووانه‌ سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان ده‌كه‌ن و سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر محاكمه‌ی تاوانباران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.