پەریسا سەیفی، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران کە ماوەی دوو حەفتە بوو مانی لە خواردن گرتبوو، بە دانانی وهسیقه لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممە، پەریسا سەیفی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران پاش زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانهوه، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نادیاربوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتبوو.