به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٨ كه‌س له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هێپكۆ به قه‌راری وه‌سێقه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
ئه‌م ٨ كرێكاره كه‌سانێكن كه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایینه‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته بانگهێشت كرابوون و به‌دوای ناسینی خۆیان بۆ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه به قه‌راری وه‌سێقه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه پێشتریش ٢٨ كه‌س له كرێكارانی ناڕازیی هێپكۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوكاره‌كانیان هه‌موویان ئازاد كران.