به پێی ڕاپۆرتهكان، لاوێکی خەڵکی شاری سنە، بە قهراری وهسێقه بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێک بە ناوی “موختار مینبەری”، خەڵکی گوندی “نییەر”، سەر بە شاری سنە، بە قهراری وهسێقه، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ئازاد کرا. ناوبراو له ڕێكهوتی ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو.