له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “جه‌میل ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه، تا كۆتایی لیكۆلینه‌وه و به دانانی وه‌سیقه، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌میل ئه‌حمه‌دی” له رێكه‌وتی ٤ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. هه‌تاكو ئێستا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری و تۆمه‌ته وهپادراوهكانی ناوبراو، هیچ زانیارییه‌ك له به‌ر ده‌ستا نییه.