به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی بە ناوه‌كانی “سەیفوڵڵا جەلیلی” و “هیوا جه‌لیلی” خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی شاری سنە، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەیان، لە زیندانی ئیتلاعات لە شاری تاران به شێوه‌ی كاتی ئازاد کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، ئه‌م دوو كه‌سه لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “بەشیرحاتەمی” و “غەفوور یاری” لە شاری دەماوەند، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم لە لایەن دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون. به‌ڵام ئه‌و دووكه‌سه “به‌شیر حاته‌می و غه‌فوور یاری” تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا له زینداندا ڕاگیراون.