به پێی ڕاپۆرتهكان، دوای تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ خوێندکار له زانکۆی كوردستانی شاری سنە، دوو کەسیان بە دانانی بارمته ئازاد کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٥ی ڕێبهندان دوو خوێندکاری زانکۆی کوردستان بە ناوەکانی “موسلیم سولەیمانی” و “ئەرشەد ئەتابەک” بە دانانی بارمته ئازاد بوون. شایانی باسه، ئەو سێ خوێندکارە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دوای كۆبوونهوهی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە بە مەبەستی شەڕمەزارکردنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەستبەسەر کرابوون.