به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، دوو به‌ندكراویی سیاسی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران و كرماشان به ناوه‌كانی “والی دروودی” و “عومەر ئیمامی”، لەسەر ڕەزامەندیی دادستانی و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری یەزد، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “والی دروودی” خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی سەر بە شاری کامیارانە و یەکێک لە زیندانییانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە، كه له ساڵی ٧٢ لە زیندان ئازاد کرا و دواتر لە ساڵی ٧٥ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیمی ئێران سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە. هه‌روه‌ها، عومەر ئیمامی” دانیشتووی گوندی “کڵاش” سەر بە شاری کرماشان، لە نێوەڕاستی ده‌یه‌ی ٧٠ دا ، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یه‌كێك له حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیمی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و ڕۆژی سێشه‌ممه له زیندان كرا.