ڕۆژی شەممە ٣٠ی سەرماوەز، “بەختیار ڕەحیمی” چالاکی کرێکاری به قه‌راری وهسێقهی ١٠٠ میلۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی شاری “مەریوان” ئازاد کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “بەختیار ڕەحیمی” ڕۆژی ٦ی سەرماوەز لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە شوێنی کارەکەی لە ئیدارەی برقی شاری مەریوان دەستبه‌سه‌ر کرابوو. پێویسته بوترێ، ماوەیەکە شەپۆلێکی بەرینی دەستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکردوەته‌وه.