هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئهمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فەرهاد عامریان”، کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمشارە دەستبەسەر کرابوو، دوای ٧٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی دێزڵئابادی کرماشان ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە کە، فەرهاد عامریان لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٦ دەستبهسەر و دوای یەک ساڵ بەندکران ئازاد کرابوو.