
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، “فه‌ریده ویسی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دێهگۆلان به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ژنه چالاكه كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌یی به درێژه‌ی بیلاتهكلفی خۆی به به‌ندی ژنانی زیندانی سنه مانی له خواردن گرتبوو به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوسه‌ری ناوبراو هێشتا له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
