
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری كرماشان به به‌خشینی یه‌ك مانگ له ماوه‌ی حۆكمی سێ مانگ زیندانه‌كه‌ی له زیندانی ئه‌مشاره ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌مین سیبه‌ر” چالاكی كرێكاری ئه‌مشاره، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ڕاگوێزرا. ناوبراو ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگای ڕژیم به تومه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” به بێ بوونی پارێزه‌ر به سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها ئه‌م چالاكه كرێكارییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه ساڵی ٩٦ به تومه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و هان دانی كرێكارانی شاره‌داریی بۆ مانگرتن له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای ٢٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ری به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
