له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیهك بە ناوی “عەبدوڵڵا چاوشی” خەڵکی گوندی “حاجی لەک” سەر بە چۆمی “مەجیدخان” لە بوکان، بە دانانی وهسیقهی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بهشێوهی كاتی لە زیندانی ئەمشارە ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، “عەبدوڵڵا چاوەشی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.