
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا” له شاری مه‌ریوان و خه‌ڵكی ئاوایی “نێ” سه‌ر به‌مشاره، به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئامانج نی‌ك په‌ی” ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیا به دانانی بارمته‌ی ٤٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ئه‌مساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه لەمشاره دەستبەسەر کرابوو.
