له ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی، “وەحید نەبی زاده”، خەڵکی سەڵماس لە زیندانی شاری زەنجان، “سیروان ڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی “دێگۆلان” لە زیندانی شاری سنە و “شه‌هابه‌دین مۆزه‌فه‌ری” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران له زیندانی ئێوین، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “وەحید نەبی زادە” خەڵکی گوندی “گوڵ ئەدەم”ی سه‌ربه شاری سەڵماسه كه له لایه‌ن دادگای ڕژیم سزای ٢٥ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و پاش ١٢ ساڵ زیندان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه. جگه‌ی ئاماژه‌یه كه “شه‌هابه‌دین مۆزه‌فه‌ری” و “سیروان ڕه‌حیمی” پێشتر هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون.