کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندان

photo 2020 05 02 19 18 36

photo 2020 05 02 19 18 36

سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، دوای تەواو بوونی ماوەی ٦ ساڵەی حوکمەکەی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان ١٢ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و رەوانەی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ زیندانی رەجایی شار گوازرایەوە. ناوبراو پاش چەندین جار وه‌دواکەوتنی پێراگەیشتنی په‌روه‌نده‌كه‌ی، سەرئەنجام مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیمه‌وه، پاش ١٥ مانگ دەستبەسەر بوون، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژبه‌ ئاسایشی نەتەوەیی” حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە. شایانی باسه‌، سه‌عید شیرزاد دواتر بە هۆی پەروەندەیەکی کۆنەوە حوکمەکەی بۆ ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیاد كرابوو.