کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی دوو هاووڵاتیی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان

ئازاد كرانی دوو هاووڵاتیی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان١

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و میاندواو به‌ ناوه‌كانی “سمكۆ مه‌عرووفی” و “هه‌ژار عه‌باسی” كه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان ڕاگیرابوون ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سمكۆ مه‌عرووفی” دانیشتووی شاری بۆكان كه‌ له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٨ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ناردرابوویه‌وه‌ بۆ مه‌ره‌خه‌سی، دوای نزیكه‌ی ساڵ و ١٠ مانگ ڕاگیران له‌ زیندان، ئازاد كرا. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری میاندواو به‌ ناوی “هه‌ژار عه‌باسی” كه‌ ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی وێڕای سێ كه‌سی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان كرابوو، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كرا.