بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانبار، “ئاکۆ جەلیلیان”، نووسەر، لێکۆڵەر و فۆلکلۆرناسی بەتوانای خهڵكی شاری شائاباد سهر به ئوستانی كرماشان، پاش ههفتهیەک دەستبەسەری، بە قهراری کفاڵەت ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، ئاکۆ جەلیلیان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئیتلاعات پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو نووسەرە و پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.