کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد بوونی سه‌حه‌ر كازمی پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌ سنه‌

ئازاد بوونی سه‌حه‌ر كازمی پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌

ئازاد بوونی سه‌حه‌ر كازمی پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌، “سەحەر کازمی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی ٢٠ مانگەی حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا. نابراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ڕژیمی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. شایانی باسه‌، ئەو حوکمە له‌ مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی بۆ ٢٠ مانگ زیندان کەم کرایەوە.