کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد بوونی دوو به‌ندكراوی سیاسیی له‌ زیندانی كامیاران

ئازاد بوونی دوو به‌ندكراوی سیاسیی

ئازاد بوونی دوو به‌ندكراوی سیاسیی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو زیندانیی سیاسیی بە ناوەکانی “ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی” خەڵکی شاری کامیاران، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی کامیاران، ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، هەر کامیان لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون. ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ساڵی ٩٦، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌و ماوه‌یه‌ لە پێوەندی ‌گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری بوونه.