رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه، حه‌وت هاوولاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی،”شه‌پۆل خزری”، “سوران حسێنزاده”، “ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی”، “سیروان نوری”، “فه‌رهاد موساپوور”، “فه‌ره‌یدوون موساپوور” و “به‌همه‌ن یوسف زاده” و به‌ند كراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “ئۆمید كه‌ره‌می” و هه‌روه‌ها “عه‌زیمه ناسری” خه‌ڵكی بۆكان و “ئیمان عه‌بدی” خه‌ڵكی مه‌هاباد، “فه‌رزاد محه‌ممه‌دی ” خه‌ڵكی مه‌ریوان، به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به پێی راپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشەممە ١٦ی ڕەشەممە، “ئومید کەرەمی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە دوای تەواوبوونی سزای یەک ساڵەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بوو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هه‌تاوی لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بۆ شەڕمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانباری هه‌مان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای ئەو شارە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەردا سەپا. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ١٠ هاوولاتییه‌ی دێكه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییان له رۆژهه‌لاتی كوردستان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه ئه‌منییه‌كان بۆ لێپرسینه‌وه كرابوون و رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی قۆناغی دادره‌سی ئازاد كراون.
