ڕۆژی ڕابردوو، “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دۆسیه‌ی ئێكباتان به دانانی بارمته‌ی ٥٠ ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، هاوكات له گه‌ڵ ٥٠ هاووڵاتی دیكه‌ی دانیشتووی شارۆچكه‌ی “ئێكباتان” له شاری تاران، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌ندامێكی به‌سیج به ناوی “ئارمان عه‌لی وه‌ردی” ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و هاووڵاتییه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لقی ١٣ی دادگا ئینقلابی ڕژیم له شاری تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ “میلاد ئارمۆن، ئه‌میر محه‌ممه‌د خوا ئێقباڵ، نه‌وید نه‌جاڕان، حسێن نێعمه‌تی و عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی” حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرا كه پاشان حوكمی ئێعدامی “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك” له دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
