چوار کەسی دیکە لە موعەلیمان و چالاکانی پیشەیی شاری سەقز بە ناوەکانی “سولەیمان عەبدی، زاهید مورادی، ئامانج ئەمینی و ئیسماعیل ڕێحانی” ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم چوار موعەلیم هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانی موعەلیمانی شارهكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. جێگای ئاماژەیە لەو ڕەشبگیرییەدا لانی کەم ٢١ موعەلیم لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ١٦ کەسیان ئازاد بووە و پێنج کەسی دیکەیان بە ناوەکانی “ئەحمەدی قادری، تاهیر حامیدی، حیسام خاکپوور، حوسێن ڕەحیمیان و موحسین شکووهی” هێشتا لە زیندانی ناوەندیی ئهو شارهدا ڕاگیراون.