چوار کەس لە موعەلیمان و چالاکانی پیشەیی دەستبەسەرکراوی شاری سنە و سەقز بە ناوەکانی “ڕەزا تەهماسبی، بێهزاد قەوامی، غیاس نێعمەتی و خالید عەبدوڵڵایی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و زیندانی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم چوار موعەلیمە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی دیتنی بنەماڵەکەیان بێ بەش کراون. جێگای ئاماژەیە “غیاس نێعمەتی و بێهزاد قەوامی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان و “ڕەزا تەهماسبی” ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان و “خالید عەبدوڵڵایی” چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.
مانگرتن