ڕۆژی ڕابردوو، “خدر ڕەسوولی” هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوازێکی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ئەو شارومەندە شەوی پێنجشەممە ۱۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە توندوتیژی و بێڕێزییەوە لەگەڵ کچەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە کران. شایانی باسە “کلارا ڕەسوولی” کچی “خدر ڕەسوولی” لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا پاش لێپرسینەوە و ئازارێکی زۆر لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرابوو.