رۆژی ڕابردوو، “محەممەد وەتمانی” هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو رێککەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد کرا و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواستراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکەی بێبەش کرابوو. هەروەها جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
