کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە بۆکان

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە بۆکان 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانیئۆمید چاوباز و هادی بایەزیدیبە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتیە 20 رۆژ پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون و پاش 20 رۆژ لێپرسینەوە و ڕاگرتنیان لەو گرتووخانە، بە دانانی بارمتەی 4 مڵیاردی بۆ هەر یەک، ئازاد کران. شایانی باسە کە لە درێژەی مانگی گەلاوێژدا، هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە 9 هاووڵاتییان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کردووە و سەرەرای تێپەربوونی چەندین رۆژ دەستبەسەرکرانیان، هێشتا ناوەندە قەزاییەکان هیچ روون کردنەوەیکیان سەبارەت بە دوسییەی ئەو کەسانە بڵاو نەکردووەتەوە و چارەنووسی ئەو کەسانە نادیارە.