ئاوات سادقنیا، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی مەهاباد، پاش ٨٣ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ١٠ میلیاردی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئاوات سادقنیا پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێکۆڵینەوە و بە دانانی بارمتەی قورس، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو پاش ماوەیەک لە گرتووخانە ئەمنییەکان، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و لە درێژایی ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابووە.
