کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتیی وەهاب حسێن‌زادە بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی کاتی وەهاب حسێن‌زادە بە دانانی بارمتەی قورس 1

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، وەهاب حسێن‌زادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیکەی سێ مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ١٠ ملیار تومانی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوو. شایانی باسە کە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش و هەروەها سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.