ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەرکرانی، لە زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەیوب حەمزە”، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی شاری پیرانشار، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
